بەبێ هاوتاکردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا (٩٦)ملیار دینار موچە زیادی کردووە!
هەرچی دەیڵێم و کارم لەسەری کردووە لەپێناو ڕاستکردنەوە ڕێرەوی چەوتی میلاکات و خانەنشینی و لیستەکانی موچەو سیستمی ژمێریاری و کارگێڕیە، بەڵام کاتێک شاندی حکومەتی هەرێم هاتە بەغدا، لەماڵی د.شاخەوان بەئامادەبونی هەر پێنج فراکسیۆنەکە ( پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو کۆمەڵ).
شاندی حکومەتی هەرێم بەئامادەبونی وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و سەرۆکی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی بەڵگەو وردەکاری داهات و خەرجی و میلاکاتی حکومەتی هەرێمیان هێناو دواتر تەسلیمی وەزیری دارایی فیدراڵ و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد.
لەو بەڵگەنامەدا کۆی پارەی موچەی مانگانەی هەرێم بۆ فەرمانبەران بەمەدەنی و سەربازی و خانەنشینان بەهەمان شێوە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تۆڕی کۆمەڵایەتی – کەم ئەندامان بڕی (٩١٣) ملیار دینار بوو.
ئێستە کەموچەی مانگی (٦) هاتووە بۆ هەرێم بڕی (٩٩١) ملیارە، بەبێ هاتنی موچەی پەرلەمان و وەزارەتی کارەبا کەئەوانیش (١٨) ملیار دینارە! واتە کۆی موچە گەشتووە بە (١) ترلیۆن و ٩ ملیار دینار.
تۆ پلەت بەرز نەکردۆتەوە، فەرمانبەر خانەنشین بووە، خۆبەش و سێ یەکەم و خاوەن بڕوانامەی باڵات دانەمەزراندووە، گرێبەستت نەکردووە بەهەمیشەیی، وانەبێژت دانەمەزراندووە.
ئەوە بەڵگەنامەکە
ئوەش کۆبوونەوەکە