Soran Omar

مانگانە ١٠٠ ملیار دینار لە کۆی موچە کەمکراوەتەوە!

موچەی مانگی حەوت نزیک بە ٦٠٠ ملیار دیناری لێ بڕدراوە، هێشتا بۆ موچەی مانگی حەوت بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی نەدراوە.

ئەو ٥٤٩ ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی موچەی مانگی ٧ نێردراوە بۆ موچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی هەشت دوای لێبڕینی زیادەو جیاوازی لیستەکان و دوو موچە.

ئەوەی ماوە هێشتا بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی مانگی ٧ و ٨ نەدراوە.

بۆ مانگی ٦ موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و کەم ئەندامان ٦٥٣ ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی ٨ بڕی ٥٤٩ ملیار دینار هاتووە.

واتە بۆ هەر مانگێک نزیک بە ١٠٠ ملیار دینار لەموچە کەمکراوەتەوە!

بابەتی تەوطین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیەو بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوطین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی موچە کەحکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕادەست ناکات تاکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت.

سەرەڕای ناوی دوو موچەو تەعینی تازە لەلیستەکان کە چارەسەری نەکردوە. 

دەمێکە هاوارەکەین کێشەی لیستەکانی موچە جدیەو چاکی بکەن، هەموو مانگێک ئەم زیاد کردنە نائاساییەی موچە ڕاگرن دوو موچە ببڕن، تێبینیەکانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا چاک بکەن.

Share this