لەهەوڵی چارەسەری کێشەی مامۆستایان و فەرمامبەرانی خوێندنی کوردین لەکەرکوک
ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز د.نەرمین ئەندامی لیژنەی دارایی لەپێشوازی نوێنەرانی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بووین، پاش کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێزان د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و قسەکردن لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق لەهەوڵی گواستنەوەی ڕاژەی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەین بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ.
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکانن لەڕوی ئیداریەوە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن، لەڕوی مالیەوە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمن، لەئێستەدا موچەکانی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرە کوردانەی خوێندنی کوردی و سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە لەو ناوچانە ڕاگیراوە.
داوا کراوە هەردوو وەزارەتی دارایی ئەو بابەتە چارەسەر بکەن.
لەکارنامەی ئەم کابینەی سودانیش لەخاڵی ٢١ دەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێدراوە بۆ گواستنەوەی میلاکاتی خوێندنی کوردی بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.