Soran Omar

عێراق سورە لەسەر ئەو چوار بازگەی کە دایناوە لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی خوارو، پێویستە کارگەو کێڵگە پەلەوەریەکان لەبەغدا تۆماربکرێت.

 دوو بازگە بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگەو کێڵگە پەلەوەریەکان، دوو بازگەی دیکەش بۆ بەرهەمی هاوردەی دەروازە سنوریەکان.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی بەدواداچون و داواکاریمان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە ئاماژە بەڕێکارەکانی چارەسەری کێشەکە دەکات.

تایبەت بەکارگە ناوخۆییەکانی هەرێم کە لە تنمیەی صناعی وەزارەتی پیشەسازی تۆمارە پێویستە وردبینی بکرێت لەو سەکۆ ئەلکترۆنیەی دەروازەکان و توانای بەرهەمی کارگەکە بزانرێت.

Share this