بانکی ڕافیدەین هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ توطينی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێکرد
لەسەر جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی توطين، بەنوسراوی ژمارە (٨٢٣/د) لە ٦/٨/٢٠٢٤ داوام لە وەزیری دارایی عێراق کرد هەنگاوە کرداریەکانی جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێ بکات بەپێی دواین لیستی موچە ڕاستەوخۆ لیستەکان ئاراستەی بانکەکانی رەشیدو ڕافیدەین و TBI بکات.
لەوەڵامدا وەزیری دارایی تەیف سامی بەنوسراوی ژمارە (١٦/٢/٨١١٧) لە ٤/٩/٢٠٢٤ هەنگاوە کرداریەکانی توطين لەڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە بە ماستەر کارد ڕادەگەیەنێت.
وێنەیەکی گرێبەستی توطينەکەو خزمەتگوزاریەکانی بانکی رافیدەین دەخاتە ڕوو.