Soran Omar

((سری وشخصی ویفتح بالذات))
((نهێنی و شەخسیەو خودی خۆت بیکەرەوە))
ئەمە ناونیشانی سەر ئەو نوسراوەیە کە سەرۆکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ وەزیری ناوخۆو سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ناردووە!
ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق نارد، کەهاوکات سەرۆکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە، بەڕێزیان لە ١١/٨/٢٠٢٤ ئەم نوسراوە ئاراستەی وەزیری ناوخۆو سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردووەو نوسیویەتی ((نهێنی و شەخسیەو خودی خۆت بیکەرەوە)).
لە ١٣/٨/٢٠٢٤ لەکۆبونەوەدا بووم چەند تلفون و نامەیەکم بۆ هاتبوو کاتێک پێیداچومەوە یەکێک لە نامەکان نوسراوە:
من لیوا فڵانم یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی عێراقم بۆ کاروباری هەواڵگری پێویستە بەزوترین کات بتبینین!
هەمان ڕۆژ لەشوێنی مانەوەم لەبەغدا پێشوازیم لێکردن و دەستیان بەکاری خۆیان کرد لەکاتێکدا ئەو یاریدەدەرەی وەزیری ناوخۆ لەناو پرسەی برایەکی هاتبوو بۆ ئەو دیدارو کۆبونەوە چونکە وەزیری ناوخۆو نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایان سپاردووە وەک سەرۆکی لیژنەیەکی بەدواداچون لێکۆڵینەوە لەڕاپۆرتێکی بەندە!
باسی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ناکەم تا دەگاتە ئەنجام باسی ئەوە دەکەم هەمان ڕاپۆرتم نارد بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم تاکو لای خۆمان چارەسەر بکرێ بەڵام هیچ بەلایەوە گرنگ نەبوو ئەمە گومانی زیاتری خستە سەر بابەتەکە.
ئەمە جیاوازی نێوان حوکمڕانیە لەهەرێم و عێراق -عێراق بەهەموو گەندەڵیەوە-.
سۆران عومەر

Share this