ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوەی هەر پێنج فراکسیۆنی کوردستانی بەسەرۆکایەتی د.شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی شەهیدانی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ د.حسێن السلطاني سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عێراق و نوێنەری ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە هەمواری یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦ یاسای زیندانیە سیاسەکانی عێراق.
تاکو زیندانیانی سیاسی هەرێم و خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە بەیاسا بگوازرێنەوە سەر عێراق.
هەمواری یاساکە لە ئەنجومەنی دەوڵەتەو بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
ئەمەش دەسکەوتێکی دیکە دەبێت بۆ خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجەو زیندانیانی سیاسی.