Soran Omar

دۆسێی دامەزراندنی گرێبەست و سێ یەکەم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت…

لە ٢٧/٨/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە ٨١٧/د داوام لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دۆسێی دامەزراندنی گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکەنەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ٣٠٢٦/٢٤٢٧٠١٣ لە ١١/٨/٢٠٢٤ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لەم بابەتە ئاگادارکردۆتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران داواکاریەکەی بەنوسراوی ژمارە ٥٠٥٤٩ لە ٢٤/١٠/٢٠٢٤ ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بەمەبەستی زانینی ڕای وەزارەت لەوبارەوە.

Share this