Soran Omar

پیرۆزە ١٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی پەیام

بەڕێزان؛ بەڕێوەبەرو ستاف و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی پەیام.

بەبۆنەی حەڤدە ساڵەی یادی کەناڵی ئاسمانی پەیام پیرۆزبایی سەرکەوتن و بەردەوامیتان لێدەکەم.

پەیام مینبەرێکی باشی دەنگ و ڕەنگی جیاوازە، کەناڵی خێزانەو خزمەتی بەکۆمەڵگەو بونیادنانی کردووە، پیشەییانە مامەڵەی کردوە، سەرەڕای سنورداریی توانای داراییتان کاری گەورەتان ئەنجامداوە.

لەخوای گەورە داواکارم سەرکەوتووبن، لەساڵی نوێی پەیام بەکاری باشتر خزمەتی بینەرانتان بکەن.  

سۆران عومەر

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

١/١٢/٢٠٢٤

Share this