وەزارەتی دارایی هەرێم ملیارو ملیۆن لێک جیا ناکاتەوە!
ڕاست کردنەوەی هەڵەی نەزانیی ملیارو ملیۆنەی وەزارەتی دارایی هەرێم ١١ ڕۆژی پێچووە!
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ٢٨/١١/٢٠٢٤ بەنوسراو داوای ٤٣٠ ملیار دینار دەکات بەخشتەی هاوپێچی وردەکاریی داوای ٤٣٠ ملیۆن دینار دەکات!
بەداخەوە ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەی وەزارەتی دارایی هەرێم یانزە ڕۆژی ویستووە حەق وایە کەسێک ئەو نوسراوانەی دارایی بنوسێ
لەحسابات و ژمارە شارەزابێ، ناکرێ ملیۆن و ملیار جیا نەکەنەوە.
ئەمە یەکەم هەڵە نیە، میزان موراجەعە مانگانەی هەرێم کەناردویەتی بۆ بەغدا هەڵەی زۆری تێدایە، جگە لەوە ناردنی نوسراوی داهاتی ناوخۆ بۆ دوو مانگ ٩٥٠ ملیارە دواتر وتیان بەهەڵە ناردومانە!