داوام لەوەزارەتی دارایی عێراق کرد کاتێک لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٥ کێشەی تێدا نامێنێت لیستەکان ڕەوانەی بانکی رەشیدو ڕافیدەین بکات بۆ توطين.
وەزارەتی دارایی لە ٢٠/١/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ٢٦٨ وەڵامی هەردوو بانکی رەشیدو ڕافیدەین هاوپێچ دەکات.
بانکی رەشید بەنوسراوی ژمارە (٣٧٣ لە١٩/١/٢٠٢٥) دەڵێ ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ توطینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت، کاتێک ٦ زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لەموبایلەوە کارتی بانکی توطين کارادەکرێت.
بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێ لەڕێی لقی بانکە ئەهلیەکان و دەروازەکانەوە موچەکە وەربگرن.
بانکی ڕافیدەین بەنوسراوی ژمارە (٣/١/١٢٨ لە ١٩/١/٢٠٢٥) ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن بۆ توطينی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی موچە لەڕێی بانکە ئەهلیە ڕێپێدراوەکان.