داوای ١٠٠ هەزاری باشکردنی بژێویم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد تاکو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
دوو ١٠٠ هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەکەمیان لەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە ٥٠٠ هەزار، ئەمە جێبەجێکراوەو بەردەوامە.
دووەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە ملیۆنێک دینار، ئەم ١٠٠ هەزارەیان لەئێستەدا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.
داوامکردووە ئەو ١٠٠ هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە.
پێشتر هەرێمی کوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێکردوەو داویەتی بەخانەنشینان، لەمانگی یەکەوە عێراق دەڵێ ئەو ١٠٠ هەزارە نادەین بەخانەنشینانی هەرێم .