Soran Omar


‎لەكۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی ڕایگەیاند ٪٦٠ی خاڵەسنوریەکانی هەرێم لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا نین، بەغدا دوای نەوت داوای داهاتە ئیتحادیەکانی گومرگ و باج دەکات.
‎ئەم داهاتانە بە نەوت و گومرگ و باج و رسوماتەوە لەلایەن هەردو حزبی دەسەڵاتەوە دەبرێت.
‎هەرێم ئاسمانی بەدەس بەغداوەیە، لەئەرزیش کەرکوک و هەموو ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانیان لەدەست دا.
‎ئێستە هاوڵاتیەکی هەرێم لە دورترن گوندی سلێمانی و دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە بیەوێ ناوی خۆی بگۆڕێ یان نفوسەکەی نقڵ بکات لە قەزایەکەوە بۆ شارێکی هەرێم ، سەرۆکی حکومەت و هەرێمیش ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن! پێویستە وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دەربڕێ!
‎ئەوکاتەی هەرێم دەسەڵاتی هەبووە رەگەزنامەی بۆ ئێرانی و تورکی و سوری دەرکردووە لەپێناوی دەنگدان!
‎ئێستە چۆن ڕازی ئەبن سامانی ژێر زەوی ئەو خاکە ببات دوای ئەو هەموو ساڵەو داوای پارەش لەبەغدا بکات.
‎بۆیە عێراق بەئاراستەی بڕیارەکەی دادگای ئیتحادی دەڕوات و خەڵکیش پێی خۆشە چونکە نەوت تەسلیم بکرێ و بودجە بێت بۆ ژیانی ئەو سودی هەیە موچەی لەکاتی خۆی وەردەگرێ .
‎ئەم دوو حزبەی هەرێم دۆخێکیان دروست کردوە خەڵک پێی خۆشە هەرێم لەژێر کۆنترۆڵی هەرکەسێک بێت بۆی گرنگ نیە گرنگە ژیانی دابین بکرێ ! بەڵام ببینن ئۆکرانیەکان لەهەموو دونیاوە پیاوەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بەرگری دەکەن! بەڵام ئێستە خەڵک لەهەرێم ئازاد بکرێ کەسی تێدا نامێنێ لەسایەی زوڵمی دەسەڵاتدارانی هەرێم!
‎هەرێم ئەوکاتەی دەوڵەت بووە لەناو دەوڵەت قەدری دەسەڵاتەکانی نەگرتووە کەلە دەستور زیاتر سەلاحیەتی هەبووە!
‎ئێستە ڕۆژ بەڕۆژ دەسەڵاتەکان لەدەس دەدات! خەڵکی کوردستانیش دڵخۆشە بەوە چونکە ئەو دەسەڵاتانە کۆمەڵێک دەسەڵاتداری گەندەڵ بۆ دەوڵەمەندبونی خۆیان و چەوساندنەوەی خەڵک بەکاریانهێناوە!

Share this