بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمورو ناحیەی ئاغجەلەر و پێشتر لە چیای ئەزمڕ و گەڵاڵەو شارباژێر و ناوچەکانی دهۆک و بادینان بە بەهانەی پەکەکە ئەنجامدانی تیرۆری سیاسی و کۆمەڵکوژی مەدەنییە کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.
ئەو تیرۆرە بەچاوساغی هێزی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بێدەنگی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاماژەی ڕێکەوتنی نهێنی نێوانیانە بۆ ئەم بۆردومان و تیرۆرانە کە هاوڵاتی مەدەنی تێدا کراوەتە ئامانج و دودڵی و ترسێکی زۆری لەناوچەکەدا دروست کردوە، ناکرێ ئاسمان و سنورەکانی عێراق و هەرێم واڵا بێت بۆ وڵاتانی دراوسێ تاوانی دەرهەقە بەخەڵکی کوردستان و عێراق تێدا ئەنجام بدەن.