بەدواداچون بۆ هۆکاری جیاوازیی تێچوی حەجی هەرێم.
عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات
پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لەهەرێم بەبەراوردی عێراق بەبڕی ٥٠٠ دۆلار بۆ هەر حاجیەک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەشاری مەککە هەرێم خۆی شوێنی گرتووە بۆ حاجیەکان گوایە نزیکترە لە حەرەم و سێ ژەم خواردن دابین کراوە عێراق دوو ژەم خواردنی دابین کردوە، هەرێم دەرمانی کڕیوە بۆ حاجیەکان بەڵام عێراق دەرمانی بێ بەرامبەرە، عێراق تکتی فڕۆکەی بە داشکاندن دابین کردوە.
سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە وتی بەهەرێممان وتوە ئێمە شوێنتان بۆ دەگرین کەمتر دەکەوێ وتویانە ئێمە پێشتر ئەوشوێنەمان گرتوەو نزیکترە، وتیشی پێویستە هەرێم لەداهاتی وەزارەتی ئەوقاف و داهاتی عەمرە ئەو پارە زیادە دابین بکەن و هاوکاری حاجیەکان بکەن لەعێراق ئەو ستافانەشی کە لەگەڵ حاجیەکانن پارەی حەجیان لەسەر تێچوی حەجی حاجیەکان دانەنراوە، جگە لەوە دۆلاریان بە ۱۲٠ هەزار بۆ دابین دەکەن و دەستەی حەج و عەمرە داهات و وەبەرهێنانی هەیە لەو داهاتە هاوکاری حاجیەکان دەکات .
بەڵام لەهەرێم هیچ هاوکاریەکی حکومەت نییە بۆ حاجیەکان لەبەر ئەوە جیاوازی نرخی حەج ٥٠٠ دۆلارە