Soran Omar

 

سیاسەتی نەوتی هەرێم و داهاتەکەی خراپترین و ناشەفافترین پرۆسەیەو زیانی گەورەی خەڵکی کوردستان داوە.

دەوترێ عێراق گەندەڵی گەورەی تێدایە، ئاوەدان نەکراوەتەوە خزمەتگوزاری خراپە، قەبارەی گەورەی گەندەڵی بونی هەیە، هەموو ئەمانە ڕاستە بەڵام ئەوەی لەعێراق بونی هەیەو جیاوازە داهاتی نەوت و ڕاپۆرتی چۆنێتی و چەندێتی هەناردەو فرۆش و داهاتەکەیەتی، هەموو هاوڵاتیەک دەتوانی دەستی بگات بە زانیاری هەناردەی نەوت و بڕی داهاتەکەی.
هاوڵاتی عێراق جگە لەهەرێم سودمەندن لە هەرزانی نرخی بەنزین و گاز، ئەمە لەهەرێم بونی نییە.
تەماشای ئەم سێ خشتە بکەن دەتوانن بزانن لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١عێراق چەند بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بەچەند فرۆشتویەتی و داهاتی چەند بووە.
من دوو خول لە پەرلەمانی کوردستان ئەندام بووم لەلیژنەی دارایی و لیژنەی سامانەسروشتیەکان ئێستەش بەفەرمی نازانم هەرێم رۆژانە هەناردەی نەوتی چەندەو بەچەند نەوت دەفرۆشێ و داهاتی چەندە!
بەڵام دەزانم سەدا ٦٠ی داهاتی نەوت بەناڕونی و ناشەفافی نایەتەوە دارایی حکومەت.
دەزانم حکومەتی هەرێم بەرمیلێ نەوت نادات بەهاوڵاتیان و بەنزینیش بازرگانیەو خەڵک لیترێ بەنزینی ژەهراوی دروستکراو لە نەفتاو مادەی باشکەری بەنزین دەکڕێ بە ١٠٠٠ دینار!
حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی زانیاری هەناردەو داهاتی نەوت زیاتر بشارێتەوەو بەڕای گشتیش بڵێ شەفافیەت هەیە کۆمپانیایەکی وەک دیلۆیتی هێناوە ملیۆنان دۆلاری پێ دەدات تاکو وردبینی لەداهاتی نەوتی هەرێم بکات!
هەموو ئەو ڕاپۆرتە ناڕونانەی دیلۆیت کە ملیۆنان دۆلاری لەسەر وەردەگرێ سەدا یەکی سایتی سۆمۆ زانیاری لەسەر نەوت تێدا نییە کە بێ بەرامبەر ئەو زانیاریانەی نەوتی عێراق بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە .

Share this