Soran Omar

ئەم نەوتە گوریسێکی تێدایە!
ئەو نەوتەی گوایە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابەشی دەکات بەرمیلی بە ۱٠٠ هەزار دینار، حکومەتی هەرێم بەرمیلی کڕیوە بە ۲۹٥ هەزار دینار !! ۱۹٥ هەزاری خۆی دەیدات و ۱٠٠ هەزاری خەڵک!
ئەمڕۆ لەبازاڕدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ۲٥٠ هەزار دینارە!
بۆچی حکومەت بەو نرخە گرانە نەوت دەکڕێ؟
بەپێی ڕونکردنەوەکەی وەزارەت بێ سەدا ٦٥ی پارەی ئەو نەوتە حکومەت داویەتی و سەدا ۳٥ ی هاوڵاتی.
بەپێی ئەم ڕونکردنەوەی وەزارەت بێ ئەو کۆمپانیانەی نەوتەکەیان لێ کڕیوە ئەگەر ۲٥٠ ملیۆن لیتری پێویستی خەڵکیان دابین کردبێ لانی کەم ٤٠ ملیار دینار قازانجیان کردووە!! بۆیە ئەم نەوتە وەک دەڵێن گوریسێکی تێدایە!
لەکاتێکدا نەوتی سپی لەعێراق بەشێکی لەپاڵاوگەکانی هەرێم دەپاڵێورێ بەرمیلی بە خەڵک دەدات بە ۳٠ هەزار دینار!
Share this