هەرکارگەیەکی هەرێمی کوردستان کاتێک بەرهەمەکەی دەنێرێت بۆ خواروو ناوەڕاستی عێراق و ڕێگری لێ دەکرێ یان باج و سەرانەو گومرگی لێ وەردەگیرێ بەبەهانەی ئەوەی بەرهەمی دەرەوەیەو ڕەوانەی خوارووی عێراق دەکرێ ئاگادارمان بکاتەوە.
هەروەها داواکارم لە کارگەکانی هەرێم لەتنمیەی صناعی کارگەکانیان تۆماربکەن و تۆماری علامەی تجاری بکەن.
هەروەها پێویستە وەزارەتی پیشاسازی و بازرگانی هەرێم کە دوو ساڵە لیژنەیەکیان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی عێراق دروستکردوە بۆ تۆمارکردنی کارگەکانی هەرێم و کارئاسانی هێنانی بەرهەمەکانیان بۆ خواروو ناوەڕاست ئەم پرسە گرنگەو بیگەیەننە ئەنجام، پێویستە هەرێم ئەو گرفتانەی بەردەم کارگەکانی لەگەڵ بەبەغدا چارەسەر بکات.
جگە لەوە هێنانی کاڵای قاچاخ زیانی بەکارخانە خۆماڵیەکان و بەرهەمەکانیان گەیاندووە.
کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتی پیشەسازی دەربارەی بوژانەوەی پیشەسازی و پشتیوانی کردنی کارگەو پیشەسازی ناوخۆو ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.