پێویستە هەرێمی کوردستانیش ڕێگری بکات لەم کارە نایاسایی و مەترسیدارە
بەشێوەیەکی نایاسایی بە کۆمپانیای وەهمی پاتری سکراب دەهێنرایە هەرێمی کوردستان و بەمەترسیدارترین شێواز پاتریەکان قوڕقوشمەکەی دەتاوێنرایەوەو مادە سەرەتانیەکەی دەچوەوە هەوا، تێزابەکەشی دەڕژێنرایە سەرزەوی و تێکەڵی ئاوەڕۆ دەکرایەوە، پاشان ئەم قوڕقوشمە کە قەدەغەیە ببرێتە دەرەوەی وڵات حکومەتی هەرێم گومرگی دەکردو ڕەوانەی دەکرد، پاش بەدواداچون و ئاشکراکردنی ئەم کارە مەترسیدارو نایاساییە وەزارەتی پیشەسازی تەکید لەڕێگری لەو کارە دەکات .
پێویستە حکومەتی هەرێمیش ڕێگە نەدات بەناوی زیادکردنی گومرگی قوڕقوشمەوە بچێتە دەرەوە، ئەم پرۆسە پێویستە لەکارگەی ستانداردا تێزابەکەی بکرێتەوە بەئاوی ئاسایی و پلاستیکەکەی بەکاربهێنرێتەوەو قوڕقوشمەکەی بەجۆرێ ریسایکڵ بکرێ کە مادە سەرەتانیەکەی نەچێتە هەوا.
بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانمان ئاگادارکردۆتەوە، ئەرکی ئەوانە فشار بخەنە سەر وەزارەتی دارایی و گومرگ هیچ کەس بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆی ڕێگە نەدات قوڕقوشم بچێتە دەرەوەی وڵات.