کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێزان اثير داود الغريري وەزیری بازرگانی و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت دەربارەی چەندین بابەتی هەنوکەیی:
– بڕیارە لەمساڵ دا کۆبۆنی خۆراکی هەموو عێراق بکرێت بەئەلکترۆنی، هاوڵاتی لەموبایلەکەیەوە هەموو کارەکانی پەیوەست بەتۆماری نوێ و گەشتنی بەشەخۆراک و وەرگرتنی ئەنجام دەدات و چاودێری تەواو دەخرێتە سەر جۆری خۆراک و بریکارەکەش، ئەم پرۆسە لە شاری نەجەف دەستی پێکردوەو لەتەواوبوندایە.
– داوایان لەلیژنە کرد تاکو پەسەندکردنی بودجە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات بۆ بەشەخۆراک و ئارد بڕەپارەیەک لەدەرەوەی ١/١٢ی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تەرخان بکرێ بۆ وەزارەتی بازرگانی ئەگەر نا لە مانگی ٤ توشی قەیرانی کەمی ئاردو بەشەخۆراک دەبین .
– بڕیارە کۆنترۆڵ و چاودێری زیاتر بخرێتە سەر تۆماری کۆمپانیاکان و سیستمی دامەزراندنی کۆمپانیاش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
– لمی موسەوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک ئاماژەی بەوەکرد ٢٨/٢/٢٠٢٣ دانیشتنی دادگایان لەسەر وەزارەتی بازرانی و پیشەسازی هەرێم هەیەو داوای پارەی ١٧ ساڵ دەکەن کەزیاترە لە ١٧٠ ملیار دینار.
– دەربارەی گرفتی دواکەوتنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی هەرێم لمی موسەوی وتی کارمەندانی کۆمپانیای خۆراک لەهەرێم هاوکارمان نین و پشویان زۆرە، داوام لێکرد ئەو هاوکاری و پاداشتەی دەیدەن بەکارمەندی خۆتان پێویستە بە دەرمانبەرانی بەشەخۆراکی هەرێمیشی بدەن تاکو ئەو گرفتەش چارەسەر بکرێ.
– دەربارەی دوو بەشەئاردی هاوڵاتیانی هەرێم کەساڵی ٢٠٢٢ لەعێراق دابەشکراوەو بەشی هەرێم نەنێردراوە وەزیری بازرگانی وتی گەنم نەبووەو ئەو بەشە ئاردەی هەرێم فەوتاوە، داوای قەرەبومان لێکرد لەمساڵدا.