Soran Omar

تورکیا ١٠ ساڵە نەوتی هەرێم دەبات و دواجار تەسلیمی عێراق بوو !
تورکیا لەپەنای ڕێکەوتنی ١٩٧٣ ی لەگەڵ عێراق ١٠ ساڵە نەوتی هەرێمی کوردستان دەبات، ئێستە عێراق نەوتەکەی لەدەس هەرێم و توركیا وەرگرتەوە.
وردەکاری سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدات وەک بەدیلی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٧٣ی عێراق و تورکیا
عێراق بەدۆسێی ژمارە (ZF/AGF/20273)لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی، دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس سکاڵای لەسەر تورکیا/کۆمپانیای بۆتاشی تۆمار کرد.
لەساڵی ١٩٧٣ عێراق و تورکیا ڕێکەوتنی بۆری نەوتی خاوی نێوان هەردو وڵات واژۆ دەکەن، لەساڵی ٢٠١٠ وەزیری نەوتی عێراق حسێن شەهرستانی و تانێر یڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا ئەو ڕێکەوتنە هەموار دەکەنەوەو تێیدا فراوان کردنی ڕێڕەوی غازی سروشتی نێوان عێراق و تورکیا و گواستنەوەی مەوادی هایدرۆکاربۆنی عێراق بۆ بازاڕی جیهان لەڕێی تورکیاوە بڕیار لێ دەدەن.
لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ کاتێک رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیران و تانێر یڵدز وەزیری وزەی تورکیا و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنی هاوبەشی هاریکاریی وزەیان لەنێوان تورکیاو هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، عێراق ڕایگەیاند هەرێم و وەزارەتی نەوتی هەرێم و هیچ حزبێک دەسەڵاتی ئەوەی نیە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا بکات و نەوت هەناردە بکات و بیفرۆشێ جگە لە کۆمپانیای سۆمۆ.
ئەوکاتە سەفیر تورکیا لەعێراق فاروق کیماکسی بوو بانگێشتی وەزارەتی نەوت دەکرێ، شەهرستانی نیگەرانی عێراق دەگەیەنێ بەسەفیر کە ئەوە پێچەوانەی ڕێکەوتنی هەردو ولاتە.
ئەمریکیەکان نامەیەکی عێراق دەگەیەننە یڵدز و سەردانی عێراق دەکات لەبەغدا لەگەڵ شەهرستانی کۆدەبنەوە، لەوکاتەدا هەرێمی کوردستان بۆری نەوتی هەرێم بەبۆری نەوتی عێراق پەیوەست دەکات و دەیگەیەنێتە بەندەری جیهانی تورکی، وەزیری وزەی تورکیا بەڵێن دەدات بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو وڵات لەڕێی سۆمۆوە بفرۆشرێ و داهاتەکەی بچێتە سندوقی گەشەی عێراق، بەڵام دواتر تورکیا پابەند نابێت.
بۆیە عێراق دوای ئەوە لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی، دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس سکاڵای لەسەر تورکیا/کۆمپانیای بۆتاشی تۆمار کردو لە ٢٣/٣/٢٠٢٣ کۆتا بڕیار لەبەرژەوەندی عێراق دەرچوو.
بەڵگەنامەکان:
دەقی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٧٣
بەیانی ڕێکەوتنی هاوبەشی تورکیاو عێراق
ئیفادەی حسێن شەهرستانی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس.

 

 
Share this