دەستەی دەسپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەروازە سنوریەکان دەکات.
پاش ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست تاکو بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار بەرزبکرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک وەزیران داوای لەوەزارەتی دارایی کردوە، وەزارەتی داراییش لەڕێگەی دەستەی گشتی گومرگەوە داوای لەدەستەی دەست پاکی عێراق کردووە لیژنە ئاراستەی دەروازە سنوریەکان بکەن لەسەر هێنانی کاڵای قاچاخ و وەهمی و پێدانی رەشوەو ئاشکراکردنی تۆڕەکانی گەندەڵی نێوان کارمەندانی گومرگ و کۆمپانیاکان
چەند ڕێکارێک بگرنە بەر تایبەت بە دەروازە سنوریەکان.