قەبارەی گەندەڵیەکە بە ٢٠ ملیار دۆلار دادەنرێ
لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنە لە ١٣ پەرلەمانتار پێکهاتووە، دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار دەکرێت.
بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا .