سۆران عومەر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ روون میدیا
لە کۆی ٣٠٩ پەرلەمانتار، تەنها ١٧٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەسەندکردنی (یاسای روبەڕوبونەوەی لەشفرۆشی و لادانە سێکسییەکان) بوون .
هێزە سوننیەکان بەپاساوی نەبوونی سەرۆکی پەرلامان، دەیانویست نیسابی یاسایی کۆبونەوەکە تێێکبدەن تا ڕێگریی لە دەرچونی یاساکە بکرێت .
پەرلەمانتارانی سوننە و هەندێک پەرلەمانتاری شیعە دەیانوت ئەگەر ئەم یاسایە پەسەندبکرێت، وڵاتانی خۆرئاوا کێشە بۆ عێراق دروستدەکەن .
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و بەریتانیاهاتبونەسەر خەت و هەڕەشەیان دەکرد، فشاریان دەکرد تا رێگریی لە پەسەەندکردنی یاساکە بکەن، چونکە دەیانوت ئەو یاسایە پێشێلی مافی ها*و*ڕە*گە*ز*بازەکانە .
بە فشاری ئەو باڵیۆزخانانە سزای لەسێدارەدان لە یاساکەدا لابرا و گۆڕا بۆ زیندانیکردن .
موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلامان بە وەکالەت، هۆشداریی دابەو پەرلەمانتارانەی دەیانویست ڕێگریی لە دەرچونی یاساکە بکەن و پێیوتن “هەرکەس ئامادەنەبێت، بەرپرسیارە لەبەردەم خەڵک و دیارە نایەوێت ڕێگە لە بەدڕەوشتیی بگیرێت”