نوسراوەکە هەڵەی تیایە، داهاتەکەش ئەوەندە نی یە
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی ٩/٥/٢٠٢٤ ی وەزارەتی دارایی ئیتحادی بەپێی (مادەی ١٢بڕگەی دووەم/د ) بڕی ٨٥ ملیار دیناری خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق کە دەکاتە ٪٥٠ ی داهاتی دەروازنوسراوەکە هەڵەی تیایە، داهاتەکەش ئەوەندە نی یەە سنوریەکان و ٪٥٠ ی داهاتی باجی داهات! بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتا ئەوەی ڕەدکردۆتەوەو دەڵێ ئەمە مخالفە بەیاسای بودجە مادەی ١٢/بڕگەی دووەم /د ، مادەی ٢١ بڕگەی دووەم، هەروەها یاسای ادارە المالیە مادەی ٢٩ .
لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی بەرەسمی دراوە بەبەغدا مانگانە دەگاتە ٣٥٠ ملیار دینارە بەبێ داهاتی ٢٦ مەرزی دیکەی هەرێم بەبێ ئەو داهاتانەی نایەتەوە دارایی و دەیبەن! خۆ ئەگەر ٨٥ ملیار دیناری بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا ئەوی دیکەی لەگەڵ داهاتی نەوت چی لێدەکرێ؟
ئەگەر بۆ پرۆژەتانە کوا پرۆژە؟ بۆیە بەناشەفافی ماوەتەوە ئەم داهاتانە.
نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بە مادەیەک کردووە لەیاسای بودجە بەهەڵە نوسیویەتی مادەی ثانيا/د لەیاسای بودجەدا بونی نیە! بەڵکو مادەی (١٢ بڕگەی دووەم/د) هەیە!