په‌رله‌مانتاران به‌ڕێز (سۆران عومه‌ر) و به‌ڕێز (دارا سێكانیانی) چاویانكهوت به (نوێنه‌رانی زیندانه سیاسیه‌كان) له نووسینگه‌ی سلێمانی.
رۆژی سێشه‌ممه شه‌ممه رێكەوتی ۲٠۲٤/۷/۱٦ به‌ڕێز سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دارا سێكانیانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاویانكهوت به نوێنه‌رانی زیندانیانی سیاسی كوردستان نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران گوێیان له كێشه و بۆچونه‌كانی نوێنه‌رانی زیندانی سیاسی گرت و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانیان كرد كه هاوتابكرێت له‌گه‌ڵ زیندانانی سیاسی عێراق دا له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاران باسیان له رێكاره یاساییه‌كان كرد كه گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌دوای دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتاران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازدا بۆ باسكردنی ئه‌م پرسه گرنگه.
وهئامادهبووان سوپاسی پهرلهمانتارانیان كرد بۆ گوێگرتن له كێشه‌كانیان و خه‌مخۆریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.