Soran Omar

ساڵێک لەمەوبەر عێراق بڕیاریدا چوار بازگە لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراق دابنێت، پێشتر شاندی حکومەتی هەرێمم لێ ئاگادارکردەوە کەچی وتیان ئەوە هیچ نیە عێراق جێبەجێی ناکات، بەڵام دوای ساڵێک بڕیارەکەی جێبەجێ کردو (٤) بازگەی پشکنین و وردبینی گومرگی فیدراڵی داناوەو خاوەن کارگەو کێڵگەکان توشی زیانی گەورە دەبن :

١- خاڵی پشکنینی فایدە لەنێوان موسڵ و دهۆک.

٢- خاڵی پشکنینی شێراوە لەنێوان کەرکوک و هەولێر.

٣- خاڵی پشکنینی الکبان لە نێوان دیالەو سلێمانی.

٤- خاڵی پشکنینی چیمەن لەنێوان کەرکوک و سلێمانی.

ئێستە بارهەڵگرێک کەکاڵای داخڵکراوی مەرزەکانی هەرێمی پێ بێت بۆی نیە لەکەرکوکەوە بڕوات، ئەبێ بگەڕێتەوە لەکەلارەوە بڕوات، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بارهەڵگرێک بەرهەمی ناوخۆی پێ بێت ئەبێ لەکەرکوکەوە داخڵ بێت.

ئێستە بازگەکان بەبیانوی نەبونی مۆڵەتی کارگەکان لەوەزارەتی پیشەسازی عێراق ناهێڵێ بەرهەمەکان داخڵی پارێزگاکانی بێت.

Share this