زانکۆی چەرموو پاش متمانەپێدانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق چەند کۆلیج و بەشێکی مەرج و پاڵپشتیکردن و باشترکردنی پێویستە تاکو بگاتە ئاستی دانپێداهێنان و متمانەپێدان .
پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا کەموکوڕیە مرۆیی و مادیەکانی زانکۆی چەرموو دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە (١/٧/٢٠٢٤) دەرفەتی پێدراوە تاکو (١/١/٢٠٢٦) سەرجەم پێداویستی و کەموکوڕیەکان تەواو بکات و ئەو کۆلیج و بەشانەشی کەماون بچنە ناو دانپێدانانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، چونکە لە سێ کۆلیج دوو کۆلیج متمانەی پێدراوە، ئەو دوو کۆلیجەش بەشەکانی پێداویستی هەیە دەبێ چاک بکرێت.
متمانەپێدانی زانکۆی چەرموو بەم پێکهاتەوەیە:
– کۆلیجی پەروەردە بەم بەشانەوە ( زمانی عەرەبی، زمانی کوردی، زمانی ئینگلیزی، پەروەردەی تایبەت، زانستی گشتی.
– کۆلیجی زانست بەم بەشانەوە ( حاسبات، فیزیا، کیمیا).
– ئەم دوو کۆلیجەی دەچنە دەلیلی قوتابی بۆ قبوڵی مەرکەزی بۆ خوێندنی ساڵی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)
– وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕاسپێردراوە لە١/٧/٢٠٢٤ تاکو ١/١/٢٠٢٦ بۆ پڕکردنەوەی کوموکوڕیەکان و دابین کردنی پێداویستیە مرۆیی و مادیەکانی ئەم بەشانە:
– دانانی ١٠ خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا، بە نازناوی زانستی مدرس و سەروتر بۆ بەشەکانی:
– ئینگلیزی کۆلیجی پەروەردە.
– پەروەردەی تایبەت لەکۆلیجی پەروەردە.
– زانستی گشتی لە کۆلیجی پەروەردە.
– حاسبات لە کۆلیجی زانست.
– فیزیا لەکۆلیجی زانست.
– دابینکردنی تاقیگەیەکی دەنگی هاوچەرخ بۆ کۆلیجی پەروەردە.
– تەواوکردنی بینای ژمارە (٢) کەلە چوارچێوەی کەمپی زانکۆدایە لەبانی مەقان، کە ٪٨٥ ی تەواوبووە.
– کۆلیجی بازرگانی دانی پێدانەنراوە بەهۆی کەموکوڕی لەپێداویستیە مرۆیی و مادیەکانی، پاش دابینکردنی پێداویستی و چاکردنی کەموکوڕیەکانی پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.
– بەشی تاقیگە پزیشکیەکان لەکۆلێجی زانست دانی پێدا نەنراوە بەهۆی هاوتا نەبوونی وەسفی ئەکادیمی ئەم بەشە لەگەڵ کۆلیجەکەی.
– تایبەت بە خوێندنی باڵا تەنها دان بەم سێ بوارەدا نراوە :
– خوێندنی دبلۆمی باڵا لەزمانی کوردی/کۆلیجی پەروەردە.
– خوێندنی ماستەر لە ئەدەب لە لەبەشی زمانی عەرەبی/کۆلیجی پەروەردە.
– خوێندنی ماستەر لە زمان لەبەشی زمانی عەرەبی/ کۆلیجی پەروەردە.
– پێویستە زانکۆی چەرموو پابەند بێت بە پێوەریەکانی عێراق لەڕووی کوالیتی تاقیگەکان لەهەموو ڕویەکەوە.
– پێویستە زانکۆ شوێنێکی دیکەی جێگرەوە بۆ بینای ناوەندی چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان و ڕاوێژکاری دابین بکات چونکە مەرجی سەلامەتی تێدایەو بە سەندەج پەناڵ دروستکراوە.
– پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی و دڵنیایی دابین بکات بۆ ئەو مادە کیمیاییانەی کە لەتاقیگەکان بەکاریدەهێنن.
– پێداویستی لیژنەکانی تاقیکردنەوە دابین بکات لە قاصەو تۆکمەکردنی دەرگاو پەنجەرەکان بۆ پاراستنی دەفتەرو پرسیارەکانی تاقیکردنەوە.
– پێویستە ڕاگرایەتی کۆلیجی زانست کۆدکردنی دامەزراوەکانی کۆلیج لە هۆڵ و تاقیگەکان بکات ئەوەی جێبەجێکردنی داواکانی سیستمی پۆلۆنیایە.