Soran Omar

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا بەشداریم کرد لەگردبونەوەی خانەوادەی بێ سەروشوێنکراوانی عێراق.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قوربانیانی بێ سەروشوێن كردنی زۆرەملێ یە، ئەوانەی کە ڕفێنراون و چارەنوسیان دیار نیە.

بەداخەوە هیچ پەرلەمانتارێک بەشدار نەبوو لەگەڵیان لە تشرینیەکان و لە امتداد کەبەشی زۆر ڕۆڵەکانیان لەگەڵ ئەوان لەخۆپیشاندانەکان بێ سەروشوێن کراون.

لەساڵی ١٩٦٨ تاکو ئەمڕۆ لەعێراق یەک ملیۆن هاوڵآتی بێ سەروشوێبە.

لەهەرێمی کوردستانیش لەدوای ڕاپەڕین زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی تاکو ئێستە بێ سەروشوێنەو دەسەڵاتی کوردی بەرپرسە لەڕفاندن و بێ سەروشوێن کردنیان.

Share this