لەھەرێم ٥٠٠ کەس بێ سەروشوێنە!
لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کاتێک سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بووم هەوڵمدا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بێ سەروشوێنکراوان، حکومەتی ھەرێم داوای کرد بێ سەروشوێنکراوان بەشەھید ھەژمار بکرێن واتە ئەوانەی ڕفاندونیان یان بەدیل گرتویانن کوشتویانن کەئەمە تاوانی جەنگ و دژ بەمرۆڤایەتیە!
بەداخەوە تاکو ئێستە لەھەرێمی کوردستان نزیک بە ٥٠٠ کەس بێ سەروشوێنە…
ئەمڕۆ کەڕۆژی جیهانی بێ سەروشوێنکراوان بوو لەبەغدا لەگەڵ خانەوادەی بێ سەروشوێنکراوانی عێراق بووم…
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا بەشداریم کرد لەگردبونەوەی خانەوادەی بێ سەروشوێنکراوانی عێراق.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قوربانیانی بێ سەروشوێن كردنی زۆرەملێ یە، ئەوانەی کە ڕفێنراون و چارەنوسیان دیار نیە.
بەداخەوە هیچ پەرلەمانتارێک بەشدار نەبوو لەگەڵیان لە تشرینیەکان و لە امتداد کەبەشی زۆر ڕۆڵەکانیان لەگەڵ ئەوان لەخۆپیشاندانەکان بێ سەروشوێن کراون.
لەساڵی ١٩٦٨ تاکو ئەمڕۆ لەعێراق یەک ملیۆن هاوڵآتی بێ سەروشوێبە.
لەهەرێمی کوردستانیش لەدوای ڕاپەڕین زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی تاکو ئێستە بێ سەروشوێنەو دەسەڵاتی کوردی بەرپرسە لەڕفاندن و بێ سەروشوێن کردنیان.