Soran Omar

کۆبونەوەی هەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانیەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس تایبەت بەزەویە کشتوکاڵیەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی مادەی ١٤٠ کەڕێگری زۆر هەیە بۆ ڕەدکردنەوەی پرۆژە یاساکە. 

تاکو ئێستە شەش کۆبونەوەمان لەگەڵ فراکسیۆنە شیعی و سونیەکان کردوە بەئامادەبونی محسن مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و د.خالید شوانی وەزیری دادو هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی مادەی ١٤٠ بۆ ڕازیکردنی شیعەو سونە تاکو ئەو پرۆژە یاسای لەحکومەتی عێراقەوە هاتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس دەربچێت و ئەو زوڵمەی دەیان ساڵە لەداگیرکردنی زەوی خەڵکی کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تر بەعش ئەنجامیداوە لاببرێت.

پرۆژە یاساکە تەنها دەنگدانی ماوە تاڕادەیەک بەڵێنمان وەرگرتووە دەنگ بەیاساکە بدەن و ڕێگری لێ نەکەن.

Share this