Soran Omar

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو ناوخۆو پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە بەڕێز سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی موچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارەو ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!

سەرۆک وەزیران بەڕێز محمد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی مەسەلەی موچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادەو بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و موچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکەلەپشکی هەرێم ٪١٢.٦٧ هەر ئەو ٧٦٣ ملیارانە ماوە کە بڕیارمان لێ داوەو هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا ، هەرێم پابەند نەبووەو ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو!

Share this