سەرۆکی لیژنەی دارایی بەفەرمی داوای لابردنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی لەبەرنامەی کار پێشکەش کرد، پاش لابردنی ئەو بڕگەیە پەرلەمانتارانی کورد کۆبونەوەی پەرلەمانمان جێهێشت بەوهۆیەوە کۆبونەوە ئەنجام نەدرا.
هەرچەندە ئەو هەمواری یاسایەی بودجە کێشەی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات!
هەموارەکە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار تەرخان دەکات کەپێشتر ٦ دۆلاربوو.