Soran Omar

خۆشحاڵم لەدەرچونی دوو یاسا بۆ بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە کوردستان و لەعێراق بەشدارم

کە لە ٥/٢/٢٠١٥ لەدانیشتنێکی پەرلەمان لە لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەنگماندا بە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە وەک چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان.
……..
سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو، پیرۆزبایی لەخەڵکی شاری هەڵەبجە دەکەم خۆشحاڵم لەدەرچونی یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەشداربووم و لەتەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەو پارێزگایە لەعێراق .

لە ١٩/٦/٢٠٢٢ داوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەم لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد، بەڕێزیان لە ٣٠/٦/٢٠٢٢ نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان کرد، لە ١٧/٧/٢/٢٠٢٢ وەزارەتی پلاندانان داوای کرد ئەو بابەتە بخرێتە کابینەی نوێ.
لە ١٣/١١/٢٠٢٢ کە ١٦ ڕۆژ بوو کابینەی بەڕێز محمد شیاع سودانی دەستبەکاربوو داوام لێکرد ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تەواو بکات، لە ١٦/١/٢٠٢٣ جارێکی دیکە داوای تایبەت هەڵەبجەم ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردەوەو نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان کرد، لە ١٦/٢/٢٠٢٣ جارێکی دیکە داوایەکم ئاراستەی بەڕێزیان کرد کە بۆ ١٦/٣/٢٠٢٣ پرسی بەپارێزگابونی هەڵەبجە بکاتە دەستکەوتی یەکەمی کابینەکەی بۆ ئەوشارە پەراوێزخراوە.

١٣/٣/٢٠٢٣
………..
مستەفا کازمی ڕێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی ڕادەستی حکومەتی داهاتوو کرد.
لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵمدا بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراقەوە وەک پارێزگای نۆزدەیەم و چوارەمی هەرێم بەفەرمی بناسێنرێت و ڕێکارەکانی تەواوبکرێت، تاکو لەیاسای بودجەو بوژانەوەی پارێزگاکان و زۆر بابەتی دیکە سودمەند بێت، بەڵام مستەفا کازمی بەهۆکاری سەرژمێری ئەو بابەتەی ڕادەستی کابینەی نوێی حکومەت کرد، لە حکومەتی نوێش بەشوێن تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەبم .

١٧/١٠/٢٠٢٢

Share this