چی پیرۆزە لەڕۆژنامەنوسان؟
تیرۆرو گرتن و لێدان و نانبڕینیان؟!
لەیادی ڕۆژنامەگەری کوردی دا نەفرەت لەوانەی ویدادو سەردەشت و سۆران و کاوەیان تیرۆرکرد! ھەڵوەرێ ئەو دەستانەی ئازاری ڕۆژنامەنوسانیان پێداوە، بشکێ ئەو دەستانەی واژۆی نانبڕینی سەدان ڕۆژنامەنوسیان لەمیدیاکانیان کردوە!
ڕیسوا بێ ئەوانەی ڕۆژنامەنوسییان کردوە بە جاسوسی و جنێوفرۆشی و چەواشەکاری لەپێناو پول و پارەدا!
ئەوانەی لە میدیا دەترسان لەبەر گەندەڵی و ستەمەکانیان بەپارەی دزراوی میلەت کەناڵی میدییان داناوە بۆ کڕینی ڕۆژنامەنوس و خستنی میدیای ئەھلی و دروست کردنی میدیای ئەمنی!
ئەمە دۆخی ڕۆژنامەگەری ئێمەیە ڕۆژنامەنوس تیرۆر دەکرێ و لێی دەدرێ و دەستگیر دەکرێ و ھەڕەشەی لێدەکرێ و نانبڕاو دەکرێ!
لەسەر داڕشتنی ھەواڵێ یان وێنەی ھەواڵێ یان ناوھێنانی کەسێ چەندین حزبی کوردی ڕۆژنامەنوسی دەرکردوەو موحاسەبەی کردوە!
من لە کاری ڕۆژنامەنوسی خۆم دا بووم بەخاوەنی ئەم تابلۆیە؛ ھەندێ لەھەواڵەکانی گرتن و پەلاماردانمە لەم تابلۆدا کۆم کردۆتەوە! ئیدی چی پیرۆزە لەڕۆژنامەنوسان؟