ژیــاننــامــە
کورتەیەک دەربارەی؛ سۆران عومەر سەعید
سۆران عومەر سەعید
لەدایکبووی ۱۹۷۸ ی شاری سلێمانی لەقەزای قەرەداغ.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە كارگێڕی و ئابووری بەشی ئامار.
لە ۱۹۹۲ تاکو ۱۹۹٥ خاوەنی تیپی شانۆی (هاملێت) بووە، لەناو ڕێکخراوی یەكێتی لاوانی دیموکرات.
لەساڵی ۱۹۹٥ ەوە چۆتە قوتابخانەی هونەری (کۆساری) لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.
لەساڵی ۱۹۹۹ـ۲٠٠٠ بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی سلێمانی بزوتنەوەی یەکبوون بووە.
ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (بێداری) بووە.
لەساڵی ۲٠٠٠_۲٠٠۱ سەرنووسەری گۆڤاری (مەئوا) بووە گۆڤارێکی وەرزی لێکۆڵینەوە بووە.
لەساڵی ۲٠٠٥ خاوەنی ئاژانسی کوردسان نیوز بووە.
خاوەنی کۆمپانیای (پەیپەر) بووە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەو لەساڵی ۲٠٠۷ سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێگا) بووە.
ساڵی ۲٠۱۱ یەکێک لەهەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکانی ۱۷ ی شوباتی سلێمانی بووە.
لەساڵی ۲٠۱۲ بەرپرسی ئاژانسی (کۆمەڵ نیوز) بووە.
ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بووە.
ئەندامی بەڕێوەبردنی کەناڵی ئاسمانی (پەیام) بووە.
ساڵی ۲٠۱۳ـ۲٠۱۸ بۆتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە خولی چوارەم و سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بووە.
ساڵی ۲٠۱۸ بۆ جاری دووەم بۆتەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەخولی پێنجەم و لەلیژنەی دارایی و سامانە سروشتیەکان بووە.
لەساڵی ۲٠۲٠ دەست لەئەندامێتی پەرلەمان دەکشێنێتەوە.
لە هەڵبژاردنی ۲٠۲۱ ی پەرلەمانی عێراق دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی پێنجەم