Soran Omar

لەهەوڵداین بۆ پێدانی دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی، بانکی ناوەندی دەڵێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ماوە.

لەهەوڵداین بۆ پێدانی دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی، بانکی ناوەندی دەڵێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ماوە.

هەوڵەکانمان بۆ گێڕانەوەی تەرمەکانیان بەئەنجام گەشت ، جارێکی دی سەرەخۆشی لەخانەوادەکانیان دەکەین

سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانمان بە ئاکام گەشت بۆ گێڕانەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتیانە لە ٢٦/٦/٢٠٢٤ داوام لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کار بکات بۆ گێڕانەوەی روفاتی ئەو ١٦ هاوڵاتیەی هەرێمی کوردستان کەلە یەخێکدا لەکەناراوەکانی ئیتاڵیا خنکان. وەزارەتی دەرەوە لەنوسراوێکی بەپەلەدا بە ژمارە ( ١٩٦٧١ لە ٩/٧/٢٠٢٤) داوا لەباڵوێزخانەی عێراق لەڕۆما دەکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیتاڵیا ڕێکارەکان تەواو …

دزی سەدە! ئەم ٨ کەسە ٦ ترلیۆن و ٣٦٥ ملیار دیناریان لە پارەی باجی عێراق دزیوە!

یەکێک لەو دۆسیانەی بەدواداچونم بۆ کردوە دزی سەدە بوو کە نور زوهێر تێیدا دەستگیرکراو پاشان ئازادکرا. لەئێستەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی قاسم محمد کە ٩٨٢ ملیاری دزیوە، لەتورکیاوە دەگەڕێتەوە شاری هەولێرو دەستگیر دەکرێت.  ئەم ٨ کەسە بڕی ٦ ترلیۆن و ٣٦٥ ملیار دیناریان لە اماناتی ضريبي عێراق دزیوە!    ١- قاسم محمد محمد، دەستگیرکراوە، بەڕێووەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای …

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێ بۆ توطینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکی رەشیدو رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی لیستەکانن.

بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە (٧٨٠/د لە ٣/٦/٢٠٢٤) داوام لەوەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطینی موچە لەبانکە فیدراڵیەکان.  وەزیری دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (٥٧٧٩ لە ٢٣/٧/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لە ٧/٤/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە (٩٤٢٩) داوای زانیاری فەرمانبەرانی …

خستنەڕووی کێشەو کەموکوڕی لیستەکانی موچە؛ نامەیەکی کراوە بۆ حکومەتی هەرێم بەتایبەت وەزارەتی دارایی

خستنەڕووی کێشەو کەموکوڕی لیستەکانی موچە؛  نامەیەکی کراوە حکومەتی هەرێم بەتایبەت وەزارەتی دارایی تکایە تێ بگەن ئەم جۆرە لە وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانی بەغدا تایبەت بەلیستی موچەی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینانی سەربازی زەرەرمەندی سەرەکی خەڵکە، لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ مەدەن کەموکوڕیەکان چاک بکەن کە بۆتان دیاریکراوە، یەک جار لەبەرژەوەندی موچەخۆران کاربکەن با لەم گرفتە …

بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق؛ حکومەتی هەرێم تەنها لەباج و ڕسومات و گومرگ و غەرامات مانگانە ٣١٣ ملیار دینار داهاتی هەیە !

بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی فیدراڵ و هەرێم، حکومەتی هەرێم تەنها لەباجی دەرامەت و سەرمایە و باجی شمەک و بەرهەمهێنان و ڕسومات مانگانە ١٨٦ ملیار دینار داهاتی هەیە، مانگانە تەنها لە گومرگ و غەرامات ١٢٧ ملیار داهاتی هەیە ! کە دەکاتە ٣١٣ ملیار دینار جگە لەو داهاتانەی هەردوو حزب لەم داهاتانەو لە دەروازە سنوریەکان دەیبەن …

لەهەرێم باج لە نانەوا وەرگیراوە بەڵام ئەو بیانیانەی لەکۆمپانیای نەوت کاریان کردووە وەک پارێزەر باجیان لێ وەرنەگیراوە لەکاتێکدا پارێزەرەکان ئەو پارەی وەریان گرتووە ٢٢ ملیۆن دۆلار بووە!

چاودێری دارایی دارایی فیدراڵ دەڵێ باج وەرنەگیراوە لەو بیانیانەی وەک ڕاوێژکارو کرێکار و پارێزەر لەوەزارەتەکان و کۆمانیا نەوتیەکان کاریان کردووە، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای باجی دەرامەتی هەموارکراوی ژمارە ١١٣ ی ساڵی ١٩٨٢

عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی! 

هەرێم هەر بڕیاری داوە و جێبەجێی نەکردووە عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی!  حکومەتی هەرێم ٣٢ ساڵە مانگانە لەسەدا ٧ی موچەی لەفەرمانبەران بڕیوە بۆ سندوقی خانەنشینی! بەڵام تاکو ئێستە سندوقی نەبووەو نازانرێ ئەو پارەی چی لێکردووە! کاتێک بەبڕیاری دادگای فیدراڵی موچەی خانەنشینی هاوتای عێراق دەکرێ لەسندوقی خانەنشینی عێراق موچەی خانەنشینی مەدەنی و …

لەلیستی موچەی مانگی ٧ی هێزە ئەمنیەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستە لەحەشدی شەعبیە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە! ئێستە ئەزانن بۆ توطين ناکەن؟!

لەلیستی موچەی مانگی ٧ی هێزە ئەمنیەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستە لەحەشدی شەعبیە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە! ئێستە ئەزانن بۆ توطين ناکەن؟! ئەمانە وازناهێنن لەوەی ٣٢ ساڵە فێری بوون ، هەر بۆیە ئامادە نین لەبانکی حکومی توطين بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، …

١٨٤١ ئاوارەی شنگال لەکەمپەکانی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان، بۆ هەر خێزانێک ٤ ملیۆن دینار خەرجکراوە …

١٨٤١ ئاوارەی شنگال لەکەمپەکانی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان، بۆ هەر خێزانێک ٤ ملیۆن دینار خەرجکراوە … پێویستە کەمپی ئاوارەکان دابخرێت ، هیچ بەهانەیەک بۆ مانەوەی ئاوارە لەکەمپەکاندا لەهەرێم بونی نەماوە.