پەرلەمانتاران سۆران عمر و دكتور مثنى أمين و دارا سيكانيانی پێشوازیان لە نوێنەرانی بالای سەرژمێری گشتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین کرد کە بەشداربون لەپڕۆژەی سەرژمێری گشتیدا پەرلەمانتاران سۆران عمر و دكتور مثنى أمين و دارا سيكانيانی پێشوازیان لە نوێنەرانی بالای سەرژمێری گشتی كرد لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەک …
Category Archives: هەواڵ
ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور و لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی تیڤیەکان، و میدیاکاران، و مامۆستایانی زانکۆدا.
ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور و لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی تیڤیەکان، و میدیاکاران، و مامۆستایانی زانکۆدا بە ناونیشانی (تیڤییەکان لەبەردەم هەڕەشەی سۆشیاڵ میدیادا)، بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری. لە دیدارەکەدا گرفتەکانی بەردەم میدیای تەلەفیزیۆن و مەترسیەکانی سۆشیەڵ میدیا لەبەردەم ئەو …
مانگ لەمەوپێش تەیف سامی داوای چاکردنی هەڵەکانی میزان مراجەعەی کردووە لە داهات و خەرجی هەرێم، تاکو ئێستە چاکیان نەکردووە
١٠ مانگ لەمەوپێش تەیف سامی داوای چاکردنی هەڵەکانی میزان مراجەعەی کردووە لە داهات و خەرجی هەرێم، تاکو ئێستە چاکیان نەکردووە چونکە هەموو مانگێک ویستویانە داهات و خەرجی حەقیقی بشارنەوە! بەدوو نوسراو لە ١٩ و ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی کوردستانی لەهەڵەو کەموکوڕیەکانی میزان مراجعەی هەرێم ئاگادارکردۆتەوە تاکو چاکی بکەن بەڵام چاکیان نەکردووە، چەند …
وەزارەتی دارایی هەرێم ملیارو ملیۆن لێک جیا ناکاتەوە!
وەزارەتی دارایی هەرێم ملیارو ملیۆن لێک جیا ناکاتەوە! ڕاست کردنەوەی هەڵەی نەزانیی ملیارو ملیۆنەی وەزارەتی دارایی هەرێم ١١ ڕۆژی پێچووە! وەزارەتی دارایی هەرێم لە ٢٨/١١/٢٠٢٤ بەنوسراو داوای ٤٣٠ ملیار دینار دەکات بەخشتەی هاوپێچی وردەکاریی داوای ٤٣٠ ملیۆن دینار دەکات! بەداخەوە ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەی وەزارەتی دارایی هەرێم یانزە ڕۆژی ویستووە حەق وایە کەسێک ئەو نوسراوانەی دارایی …
Continue reading “وەزارەتی دارایی هەرێم ملیارو ملیۆن لێک جیا ناکاتەوە! “
سەرۆکی لیژنەی دارایی بەفەرمی داوای لابردنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی لەبەرنامەی کار پێشکەش کرد
سەرۆکی لیژنەی دارایی بەفەرمی داوای لابردنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی لەبەرنامەی کار پێشکەش کرد، پاش لابردنی ئەو بڕگەیە پەرلەمانتارانی کورد کۆبونەوەی پەرلەمانمان جێهێشت بەوهۆیەوە کۆبونەوە ئەنجام نەدرا. هەرچەندە ئەو هەمواری یاسایەی بودجە کێشەی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات! هەموارەکە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار تەرخان دەکات کەپێشتر ٦ دۆلاربوو.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو ناوخۆو پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە بەڕێز سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو ناوخۆو پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە بەڕێز سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی موچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارەو ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە! سەرۆک وەزیران بەڕێز محمد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی مەسەلەی موچە …
پیرۆزە ١٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی پەیام
پیرۆزە ١٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی پەیام بەڕێزان؛ بەڕێوەبەرو ستاف و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی پەیام. بەبۆنەی حەڤدە ساڵەی یادی کەناڵی ئاسمانی پەیام پیرۆزبایی سەرکەوتن و بەردەوامیتان لێدەکەم. پەیام مینبەرێکی باشی دەنگ و ڕەنگی جیاوازە، کەناڵی خێزانەو خزمەتی بەکۆمەڵگەو بونیادنانی کردووە، پیشەییانە مامەڵەی کردوە، سەرەڕای سنورداریی توانای داراییتان کاری گەورەتان ئەنجامداوە. لەخوای گەورە …
Continue reading “پیرۆزە ١٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی پەیام”
کۆبونەوەی فراکسیۆنە کوردستانیەکان بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆبونەوەی فراکسیۆنە کوردستانیەکان بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر دەنگدان بەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مجلس قيادة الثورة تایبەت بە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە
بەسەرۆکی دادگای فیدراڵیم وت خەڵکی کوردستان دەڵێن ئەگەرهەرێم پابەند نیە بە توطين و ڕادەستی داهاتی ناوخۆ ڕێگایەکی دیکە نیە سزای دەسەڵاتدارانی پێ بدرێ هەر موچەی خەڵک دوادەخرێ و نادرێت!؟
بەسەرۆکی دادگای فیدراڵیم وت خەڵکی کوردستان دەڵێن ئەگەرهەرێم پابەند نیە بە توطين و ڕادەستی داهاتی ناوخۆ ڕێگایەکی دیکە نیە سزای دەسەڵاتدارانی پێ بدرێ هەر موچەی خەڵک دوادەخرێ و نادرێت!؟ ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان کرد، حاکم جاسم سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتی بڕیارەکەی دادگا تەفسیری جیاواز هەڵناگرێ و لەبونی هەر ناکۆکیەکی سیاسیش پێویستە موچەی خەڵکی هەرێم …
حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئامادەکاریەکی بۆ چونە سەرژمێری دانیشتوان نەکردوە
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێک لەئامادەبوانی پانێڵی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئامادەکاریەکی بۆ چونە سەرژمێری دانیشتوان نەکردوە، بڕیارەکانی ١٢ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش گرنتی رەواندنەوەی ترسەکانی هەرێم لەسەر ئەنجامی سەرژمێری ناکات لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.