بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی فیدراڵ و هەرێم، حکومەتی هەرێم تەنها لەباجی دەرامەت و سەرمایە و باجی شمەک و بەرهەمهێنان و ڕسومات مانگانە ١٨٦ ملیار دینار داهاتی هەیە، مانگانە تەنها لە گومرگ و غەرامات ١٢٧ ملیار داهاتی هەیە ! کە دەکاتە ٣١٣ ملیار دینار جگە لەو داهاتانەی هەردوو حزب لەم داهاتانەو لە دەروازە سنوریەکان دەیبەن …
Category Archives: هەواڵ
لەهەرێم باج لە نانەوا وەرگیراوە بەڵام ئەو بیانیانەی لەکۆمپانیای نەوت کاریان کردووە وەک پارێزەر باجیان لێ وەرنەگیراوە لەکاتێکدا پارێزەرەکان ئەو پارەی وەریان گرتووە ٢٢ ملیۆن دۆلار بووە!
چاودێری دارایی دارایی فیدراڵ دەڵێ باج وەرنەگیراوە لەو بیانیانەی وەک ڕاوێژکارو کرێکار و پارێزەر لەوەزارەتەکان و کۆمانیا نەوتیەکان کاریان کردووە، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای باجی دەرامەتی هەموارکراوی ژمارە ١١٣ ی ساڵی ١٩٨٢
عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی!
هەرێم هەر بڕیاری داوە و جێبەجێی نەکردووە عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی! حکومەتی هەرێم ٣٢ ساڵە مانگانە لەسەدا ٧ی موچەی لەفەرمانبەران بڕیوە بۆ سندوقی خانەنشینی! بەڵام تاکو ئێستە سندوقی نەبووەو نازانرێ ئەو پارەی چی لێکردووە! کاتێک بەبڕیاری دادگای فیدراڵی موچەی خانەنشینی هاوتای عێراق دەکرێ لەسندوقی خانەنشینی عێراق موچەی خانەنشینی مەدەنی و …
Continue reading “عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی! “
لەلیستی موچەی مانگی ٧ی هێزە ئەمنیەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستە لەحەشدی شەعبیە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە! ئێستە ئەزانن بۆ توطين ناکەن؟!
لەلیستی موچەی مانگی ٧ی هێزە ئەمنیەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستە لەحەشدی شەعبیە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە! ئێستە ئەزانن بۆ توطين ناکەن؟! ئەمانە وازناهێنن لەوەی ٣٢ ساڵە فێری بوون ، هەر بۆیە ئامادە نین لەبانکی حکومی توطين بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، …
١٨٤١ ئاوارەی شنگال لەکەمپەکانی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان، بۆ هەر خێزانێک ٤ ملیۆن دینار خەرجکراوە …
١٨٤١ ئاوارەی شنگال لەکەمپەکانی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان، بۆ هەر خێزانێک ٤ ملیۆن دینار خەرجکراوە … پێویستە کەمپی ئاوارەکان دابخرێت ، هیچ بەهانەیەک بۆ مانەوەی ئاوارە لەکەمپەکاندا لەهەرێم بونی نەماوە.
بۆچی موچەی دوو مانگی نۆ هەزار خانەنشینی یەکەی ٧٠ دابەش نەکراوە!
خانەنشینی سەربازی یەکێک لەدۆسێ پڕ لە ناموستەحەقەکانی حکومەتە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانەنشینی سەربازی هەیە، لەهەرێم لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە هەیە لەیەکەی ٧٠ و ٨٠ بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی هەبووە، بەناوی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول بەڕێوەبرەرێتی خانەنشینی هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بەرەسمی حکومەتی هەرێمم لەم کارە نایاساییانە ئاگادارکردۆتەوە، …
Continue reading “بۆچی موچەی دوو مانگی نۆ هەزار خانەنشینی یەکەی ٧٠ دابەش نەکراوە!”
داوام لەعێراق کرد ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران لەئەوروپاوە ڕاگرێت، وەزارەتی دەرەوە ڕونکردنەوە دەدات
بۆ بەدواداچونی ناردنەوەی پەنابەران بەنوسراوی ژمارە (٧٧٠/د لە ٢٦/٥/٢٠٢٤) داوام لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ڕابگرێت. وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنوسراوی ژمارە (م.خ١/٢١/٨١٥ لە ١٤/٧/٢٠٢٤) وەڵام دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە کە لەڕوی یاساییەوە مافی پەنابەریان ڕەدکراوەتەوەو بۆیان نیە لەو وڵاتە بمێننەوە، گەڕانەوەش ئارەزومەندانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق. عێراق ڕێکەوتنی …
دادبینی لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە گەورەترین دۆسێی سپیکردنەوەی پارە بە دروستکردنی کۆمپانیا بەناوی هاوڵاتیانەوە بەردەوامە …
دادبینی لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە گەورەترین دۆسێی سپیکردنەوەی پارە بە دروستکردنی کۆمپانیا بەناوی هاوڵاتیانەوە بەردەوامە …
بەهەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ئەو پێشمەرگانەی لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم شەهید بوون، لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق شەهیدانەیان بۆ دەکرێت. ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاساکە کرا.
بەهەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ئەو پێشمەرگانەی لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم شەهید بوون، لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق شەهیدانەیان بۆ دەکرێت. ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاساکە کرا.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ خشتەکانی بودجە کەلە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردراوە ئەو نوسخە نیە کەلە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوەو جیاوازی زۆری یێدایە! لەکاتێکدا پەرلەمان دەنگیدا بە دەستکاری نەکردنی خشتەکان!
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ خشتەکانی بودجە کەلە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردراوە ئەو نوسخە نیە کەلە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوەو جیاوازی زۆری یێدایە! لەکاتێکدا پەرلەمان دەنگیدا بە دەستکاری نەکردنی خشتەکان!