Soran Omar

پارێزگاری بانکی مەرکەزی:
نرخی دۆلار دانابەزێ و ئەوکارەش تەنھا بەئێمە ناکرێ، زۆر گرفت پێوەی پەیوەستە با چارەسەری گرفتەکان بکرێت
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەبونی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلارو مەزادی ئاشکرای دۆلارو بردنەدەرەوەو سپیکردنەوەی پارە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
بڕیاربوو وەزیری دارایی ئامادەبێت بەڵام لەنامەیەکیدا بۆ کۆبونەوەکە نەھاتنی خۆی راگەیاند، لەبەرامبەردا بەشی یاسایی لەپەرلەمسن سکاڵای لەسەری تۆمارکردو قەدەغەی سەفەریان خستە سەری و بڕیارە استجوان بکرێ لەسەر چەند دۆسێیەک.
سەبارەت بە نرخی دۆلار و بردنەدەرەوەی پارە پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی:
یەکەم کەس بوم دژی زیاد کردنی نرخی دۆلار بووم، وەزیری دارایی داوای کرد نرخی دۆلار زیاد بکەین چونکە داھات دابەخیوە نرخی نەوت لە ٢٥-٣٠ دۆلار بوو، موچە ٤٥ رۆژ دوادەکەوت خۆپیشاندان زیادی دەکرد بەناچاری ئەوەمان کرد.
وتیشی ئەوەی ئێستە لەوڵاتانی دراوسێ دەگوزەرێ لەدابەزینی زۆری بەھای پارەکانیان کەمکردنی پارەی یەدەگیانە، عێراق بۆ ئەوەی دەس لەپارەی یەدەگی نەدات داوای زیادکردنی نرخی دۆلار کرا.
جگە لەداھاتی نەوتیی، لەسیستمی گومرگی و باج دا کۆکردنەوەی داھات گرفتی زۆرو بەھەدەردانی تیایە.
لەزیادەی پارەی نرخی دۆلار بەشێکمان دابین کرد بۆ زیادکردنی مەوادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ خەڵک، بۆ ھاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی.
پارە دابین کرا بۆ بانکی خانوبەرە بەقەرز بەبێ زیادە، بەڵام حکومەت نرخی یەکەی نیشتەجێ بوونی لەپرۆژە وەبەرھێنانەکاندا دیاری نەکردوە بەدینار بێت، بە دۆلار فرۆشراوە بەخەڵک بۆیە قورسایی دروست کرد کە دۆلار گران بوو!
قەرزی دەرەکیمان ھەیە ئەبێ لەکاتی خۆیدا بدرێتەوە ئەگینا زیادەکات لەسەرمان.
راستە ئێستە بەرزبونەوەی دۆلار داھاتی زیادکردوە بەڵام زیانی بەژیانی خەڵک گەیاندووە، ئاردو ھەموو شتێ گران بووە ھۆکارێکی نەبونی چاودێری حکومەتە لەسەر بازاڕ، ئەبێ ئەوە چارەسەر بکرێ.
نرخی دۆلار ٪‏٢٣ زیادی کردوە بەڵام زەیتێک بە ٧٥٠ دینار بووە ئێستە بە ٣ ھەزار دینارە کەی خەتای دۆلارو بانکی مەرکەزییە، خەتای چاودێری حکومەتە.
لەپەرلەمان دوو یاسای موچە دەرچوو ٢٦ ترلیۆن پارەی زیادەی خستە سەر خەرجیەکانی حکومەت.
بەشی زۆری پرۆژەکان بەخیتاب زەمانی بانکەکان بەپارە کراوەو تەئمیناتی نەخەواندووە.
ئێستە خەریکی بەئەلکترۆنی کردنی خیتاب زەمانین، کۆمپانیای صیرافە ٢٢٠٠ دانە مۆڵەتی دراوە بەبێ بەرنامە.
کۆمپانیای تەحویلی پارە کراوە بە مصرفی ئیسلامی بەناوی مورابەحە!
ئێستە ٧٦ بانک لەعێراق ھەیە، باشە ئێمە ئەوەنە پرۆژەی وەبەرھێنان و پیشەسازیمان ھەیە ئەو ھەموو بانکەمان ھەیە؟ لەکاتێک دا تورکیا ٣٠ بانک و ئێران ٢٨ بانکی ھەیە!
لەساڵی ٢٠١٤ مۆڵەتی ئەو ھەموو بانکە دراوە زۆریان ھاوتەریبی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان نین.
پێویستە سەرمایەی ھەربانکێک ٢٥٠ ملیار دینار بێت، زۆر لەو بانکانە ئەو سەرمایەیان نیەو بانکن.
ئەوانەی کراون بەبانکی ئیسلامی بە ١٠٠ ملیار، ساڵانەش ٥٠ ملیار زیاد بکەن تاکو دەبن بە ٢٥٠ ملیار.
بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و کشتوکاڵی و بازرگانی سەر بە وەزارەتی دارایین، بانکی کشتوکاڵیی لەساڵانی ڕابردوو پارەی داوە بەبێ وەرگرتنی زەمان و پارەیەکی زۆر بەھەدەر چووە!
سەبارەت بە چاودێری بانکەکان و فاتورەی تەزویر، بانکی مەرکەزی بەرپرس نیە لەو ئەوراقانەی بازرگان پێشکەشی ئەکات، ئێمە لە ٣ مانگ دا لەدروستی بەڵگەکان دەکۆڵینەوە، بانکەکەی کە نوسراوو بەڵگەکان پێشکەش ئەکات بەرپرسیارە!
لێرەوە پارە سپی کراوەتەوە! پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی: ١٦ بانک و ٧٣ کۆمپانیامان داوەتە دادگا لەسەر ئەو کارانەو سزادراون !
لیژنەیەکی دەرخستنی ڕاستیەکان پێکدەھێنرێ لەسەر کۆی مەسەلەکان پەیوەست بە بانکی ناوەندی و بانکەکان .
Share this