Soran Omar

بەیاننامەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای ئیتحادی
سەبارەت بەبڕیاری دادگای ئیتحادی ژمارە (٥٩ و ١١٠ ) لەسەر یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان و بەرھەمھێنان و دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت، بۆ تەسلیم کردنی داھاتی نەوت و غازو ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان و دابین کردنی مافی ھەرێم لەیاسای بودجەدا.
سەرەڕای نیگەرانی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵام خەڵک پێشوازی لێ دەکات ئەگەر لەبەرژەوەندی باشکردنی موچەو بژێویان بکەوێتەوە.
بەداخەوە سیاسەتی نەوتی ھەرێم لەدەس چەند کەسێک دا بووەو گرێبەستەکانی نەوت و غاز بەنھێنی ماوەتەوەو داھاتی فرۆشی نەوت نیوەی بەناشەفافی و نادیاری ماوەتەوە، خەڵکی ھەرێم نەیتوانیوە سودمەند بێت لە بەرھەم و داھاتی نەوت، بەھۆی تەسلیم نەکردنی نەوتیش بە سۆمۆ ساڵانە پشکی ھەرێم لەیاسای بودجەی عێراق نەدراوە بەوھۆیەوە قەیرانی دارایی دروستکراوە.
بەپێی یاسای ژمارە (٢٢ی ساڵی٢٠٠٧)ی نەوت و گازی ھەرێم دەبوو چوار کۆمپانیا بۆ دۆزینەوەو بەرھەمێنان و فرۆشتنی نەوت و غاز دروست بکرێ بەڵام ١٥ ساڵە نەکراوە، بەپێی ھەمان یاسا سندوقی داھاتە نەوتی و گازییەکان دروستکراوە بەڵام ئامادە نین جێبەجێی بکەن، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان نەیھێشتووە چاودێری دارایی ھیچ وردبینیەک لەبواری نەوت دا ئەنجام بدات.
ھۆکاری دەرچونی بڕیارەکەش لەم کاتەدا ناکۆکی ھەردوو حزبە لەبەغدا لەسەر پۆست و دابەشبونیانە بەسەر دوو لایەنی ناکۆکی شیعەکان دا کەدەرەنجام باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات.
ئێمە پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێکین کەلەبەرژەوەندی خۆشگوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دا بێت.
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
Share this