Soran Omar

پەرلەمانتاران د.ئاسۆ فەرەیدون و سۆران عومەر پێشوازی لە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری سلێمانی دەكەن

هەردوو پەرلەمانتاران د. ئاسۆ فەرەیدون و سۆران عومەر پێشوازیان كرد لە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری سلێمانی لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 23-2-2022.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پێویستی و گرنگی نۆژەنكردنەوەو گرنكیدان بە چەند خانوویەكی كەلەپوری لە قەزای مەركەزی شاری سلێمانی و چۆنیەتی پشتیوانیكردنی دەسەڵاتە فیدڕاڵی و هەرێمیەكان بۆ ئەم بوارە گرنگە بەگوێرەی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوریەكان.

Share this