Soran Omar

پەرلەمانتاران د.ئاسۆ فەرەیدون و سۆران عومەر پێشوازی لە نوێنەری ئەو ئەفسەرانە دەكەن كە لە دوای ڕاپەڕینی 1991 لە سوپای عێراقی دەركراون
هەردوو پەرلەمانتاران د. ئاسۆ فەرەیدون و سۆران عومەر پێشوازیان لە نوێنەری ئەو ئەفسەرانە كرد كە لە دوای ڕاپەڕینی 1991 لە سوپای عێراقی دەركراون لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 23-2-2022.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ گێڕانەوەی مافی ئەو ئەفسەرانە لەڕێی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

Share this