Soran Omar

 

.‎نەوتی هەرێم، سەرچاوە ناشەفاف و داهاتە نادیارەکە

مانگی شوباتی ئەمساڵ عێراق نەوتی کەرکوکی لەبەندەری جیهانەوە بە ۹٦ دۆلار فرۆشتووە! کەچی کەس نازانێ هەرێم چەند بەرمیلی هەناردەکردوەو بەچەندی فرشتوە تەنها ئەوە دەزانرێ ۳٥٠ ملیۆن دۆلاری دەهێننەوە!
لەکاتێکدا ئەگەر ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردبێ بە ۹٦ دۆلا فرۆشراوە بۆ مانگی شوبات بایی ۱ملیارو ۲٠۹ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە بەڵام ٥ ڕۆژ بەسەر مانگی شوبات تێپەڕیوە حکومەتی هەرێم مموچەی مانگی شوباتی دابەش نەکردوە! ئەگەر دەستیش بکات بەدابەشکردنی موچە بە ٤٠ ڕۆژ موچەکە تەواو دەکات!

لەهەرێمی کوردستان پەرلەمان و چاودێری دارایی و وەزیرەکانیش جگە لە سەرۆکی حکومەت کەس نازانێ هەناردەی نەوتی هەرێم چەندە و بەچەند دەفرۆشرێ!
نازانرێ گرێبەستەکان چۆن کراوە، بەڵام ئەوە ڕونە کە لەکابینەی پێشوی حکومەتی هەرێم لەداهاتی نەوت ٪۲۸ و لەم کابینەدا ٪٤۱ دەگەڕێتەوە بۆ دارایی هەرێم!
هێشتا ئەم ژمارانەش وردبینی بۆ نەکراوەو نەسەلمێنراوە کە وایە!
بەکورتی لەهەرێم کێڵگەی نەوت هەیە بەتەواوی یان زۆرینەی بەموڵکیی فرۆشراوە بەکۆمپانیای چەند وڵاتێک!
ئەو گرێبەستانەش بۆیە بەوجۆرە کراوە پشکی چەند کەسێکی هەرێمی تێدا زۆرترەو چەند وڵاتێکی پێ ڕازی کراوە و دەڵاڵی نێودەوڵەتی وەک تەرەفی سێیەم بونی هەیە بۆ سودمەند بون لەنەوتی هەرێم، ئەمە جگە لەسودمەندی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بەرپرسانی باڵادەس لە پاسەوانی کێڵگەکان و خزمەتگوزاری و گواستنەوە.
نەوت لەخاوەندارێتی خەڵک و نەوەکانی ئایندە نەماوە بۆیە لە ساڵی ۲٠۱۳ بەدوا بڕیاریان دا نەوت نەدەن بە سۆمۆ و خۆیان بیفرۆشن! ناشەفاف ترین پرۆسە لەهەرێم گرێبەست و فرۆشتن و داهاتی نەوتە!
لە عێراق لەسەر ماڵپەڕی سۆمۆ هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێ بزانێ عێراق ڕۆژانە چەند بەرمیل نەوت لە کوێ وە هەناردە دەکات، بۆ نمونە مانگی شوبات لەبەندەری بەصرەوە ۹۲ ملیۆن و ۷۹٠ هەزارو ۱۷۳ بەرمیل نەوتی بەتێکڕا بە ۹۲.٠۸۳ $ فرۆشتووە.
هەمان مانگ لە بەندەری جیهانەوە ۱ ملیۆن و ٤۷٥ هەزارو ۳٤٥ بەرمیل نەوتی بە تێکڕا بە ۹٦.٠۹۳ $ فرۆشتوە

Share this