Soran Omar

پێویستە هەرێمیش ئەم بڕیارانە بدات.

لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی گرانی نرخی شت و مەک و دوای گفتووگۆ لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەنی و وەزیری دارایی و وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ لەسەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، لەسەر پێشنیارو داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران حکومەتی عێراق کە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، چەند بڕیارێک دەردەکات لەوانە:
۱ـ بانکی رافیدەین بڕی ۱٥٠ ملیۆن دینار قەرزی خانوبەرە دەدات بەهاوڵاتیان بۆ کڕینی خانوو.
هەروەها ۲٥ ملیۆن دیناروەک سولفە لەسەر موچەکانیان دەدات بە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و خانەنشینان و لەسەر موچەکەیان مانگانە وەریدەگرێتەوە.
۲ـ بانکی رەشید بڕی ۲٠ ملیۆن دینار دەدات بەو کوڕو کچانەی بێکارن وەک قەرزی پرۆژەی بچوک.
۳ـ بڕی ۱٠٠ هەزار دینار بۆ :
ـ هەر موچەخۆرێک کە موچەکەی لە ٥٠٠ هەزار کەمترە.
ـ هەر خانەنشینێک کەموچەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمترە.
ـ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.
ـ ئەوانە داهاتیان نییە.
٤ـ لادانى گومرگ لەسەر مادە خۆراکییە ئەساسیەکانی هاوڵاتیان بۆ دوو مانگ.
٥ـ لادانی قەدەغە بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەو خۆراک و دەرمان و کەرەستە بیناسازیانەی هێنانی ڕاگیرابوو بەهۆکاری پشتیوانی بەرهەمی ناخۆ.
٦ـ دوو بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێ و دەس بەئامادەکاری دابین کردنی پشکی مانگی ڕەمەزان بکرێ.
۷ـ دواخستنی باجی هاوردەکردنی خۆراک.
۸ـ وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەمساڵ هەموو گەنمی بەرهەمهاتوو لە جوتیارانی عێراق دەکڕێتەوە تەنی بە ۷٥٠ هەزار دینار.
۱٠ـ لەدوای ۱٠ ڕۆژ لەتەسلیم کردنی گەنم تاکو کۆتایی حوزەیران پارەی جوتیاران دەدرێ.
۱۱ـ قەرزی کشتوکاڵی دەدات بەجوتیاران .
۱۲ـ سێ ملیۆن تەن گەنم هاوردە دەکەن.

Share this