Soran Omar

ئەمڕۆ یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیە بەدەست ڕژێمی دکتاتۆریی لەناوچوی بەعس، پاش لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە، بەڵام نیگەرانین کە تا ئێستە لەلایەن حکومەتی عێراقی قەرەبوی زیان لێکەوتوان نەکراوەتەوەو حکومەتی هەرێمیش وەک پێویست ئاوڕی لەکەسوکاری قوربانیەکان و بریندارەکان و شارەکەش نەداوەتەوە.
‎هەڵەبجەش ئێستەش بۆنی گازبارانی لێ دێ و شوێنەوارەکانی ئەو جینۆسایدە لەسەر خەڵکەکەی و ژینگەکەی دیارو بەردەوامە.
‎لەوەش زیاتر لەو وڵاتانە نیگەرانین کەبانگەشەی درۆینەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن و چەکی کیمیاویان بەڕژێمی ئەوکاتەی عێراق دابوو کە گەلی ئێمەی پێ جینۆسایدو ژەهرباران کرد!

Share this