Soran Omar

بەبێ رێككەوتنێكی نوێ ئەستەمە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە.دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و دواین گۆڕانكاری و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا، تەوەری كۆبوونەكەو قسەو باسی لێوەكرا.سۆران عومەر رایگەیاند،”دیدو بۆچوونی خۆمان. روونكردەوە كە ئێمە لە گەڵ یەكڕیزی و رێككەوتنی لایەنە كوردی و پێكهاتەكانی دیكەن.”لە بارەی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی چوارشەممەی داهاتوو، سۆران عومەر دەڵێت: بەبێ رێككەوتنێكی
نوێ، ئەستەمە نیساب تەواو بێت و كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.

Share this