Soran Omar

دابەشبوونی كورد بە سەر ناكۆكی ماڵی شیعەدا وادەكات هەرێمی كوردستان باجەكەی بدات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە.

هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و ئەو دۆخە سیاسییە نوێیە ئێستا لە بەغدا هاتووەتە ئاراوە، تەوەری دانیشتن و گفووگۆكەی نێوانیان بوو..

سۆران عومەر بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند: دابەشبوونی كورد بە سەر ناكۆكی ماڵی شیعەدا، وادەكات هەرێمی كوردستان باجەكەی بدات و لە ئایندەدا كاریگەری خراپی لە سەر هەرێمی كوردستان دەبێت.

سۆران عومەر ئەوەشی وت: پێویستە بیر لە رێگە چارەیەكی نوێ بكرێتەوە، راستە بەشێكی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە، بەڵام بەشێكی بە كوتلەی گەورەترین و ناكۆكی نێوان ماڵی شیعییە..

Share this