Soran Omar

پەرلەمانتاران دارا سێكانیانی و سۆران عومەر پێشوازی لە نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەكەن.
پەرلەمانتاران دارا سێكانیانی و سۆران عومەر پێشوازیانكرد لە ژمارەیەك لە نوێنەرانی مامۆستایان و مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران .
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی داوكاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی كە ئاڕاستە هەر چوار سەرۆكایەتی دەوڵەتی عێراقی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردبوو سەبارەت بە خەرجكردنی شایستە دارایی و مووچەكانیان وەكو مافێكی دەستوری.

Share this