Soran Omar

وەفدى کۆمەڵ لە بەغدا: نەوت و غازی هەرێم پێویستە لەخزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت

پەیام
وەفدى کۆمەڵى دادگەرى لە شارى بەغدایە و کۆمەڵێک کۆبوونەوە و سەردانى سیاسى ئەنجامدەدات و لەو چوار چێوەیەشدا، لەگەڵ سەرۆککۆمارى عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەى وەفدەکەى کۆمەڵى دادگەرى لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق، بارودۆخى ئێستاى عێراق و هەرێمى کودرستان تاووتوێکرا و جەختیش کرایەوە,” بەغدا شوێنی چارەسەری کێشەکانی هەرێمە”.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، نەوت و غازی هەرێم پێویستە لەخزمەتی خەڵکی کوردستان دابێت.
لەبارەى لەپێکهێنانی حکومەتی ئایندە پێویستە هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەى” ڕێکەوتنی لایەنەکان بۆ مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم بێت”.
چەند رۆژێکە وەفدى کۆمەڵى دادگەرى لەبەغدایە و چەند کۆبوونەوە و سەردانى سیاسى ئەنجام داوە.
وەفدەکەى کۆمەڵآ دادگەرى پێکدێن لە هەریەکە لە “محەمەد حەکیم و فاروق عەلى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵا و ئەحمەد حاجى رەشید ئەندامى سەرکردایەتى و سۆران عومەر ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.”

Share this